English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێپێچینەوەش لە ھەندێک کەس و دەزگا بکەن
2019-07-31 [06:22 AM]

نڤیسینا : ئومێد وەڵاتی


دوای دەستگیرکرنی تاوانبارانی ڕوداوەکەی ھەولێر پێویستە لێپرسینەوە لەھەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و جاش قەلەم بکرێت کە دوای ڕوداوەکە تومەت نەما نەخەنە پاڵ دەزگا ئەمنیەکان و کەسایەتیەکان، بە تایبەتی جەنابی سەرۆکی ھەرێم کاک نێیچیرڤان بارزانی و جەنابی کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، بوویە سنورێک بۆ ئەو جورە دەزگایانە دابنرێت کارێکی باش دەبێت، ھەر ھیچ نەبێت داوای یاسایی لەسەری تومار بکەن تا وەک سوران عومەرەکەی کۆمەڵی خەون خوشان شەرمەزار بێت. ئەگەر ئەوەش نەکرا دوور مەگرن سبەی لە جیاتی تاوانباران ئەو دەزگا و رۆژنامەنوسانە کاری ھاوشێوە لەم ووڵاتە بکەن بۆ تەواوکردنی ئامانجی دۆژمنان، ئەوەتا لەسەر ڕوداوەکەی ھەولێر دەستیان بۆ ھەموو بابەتێکیان برد کە دوور و نزیک پەیوەندیان بەو ڕووداوەیەوە نەبوو، ئەوەتا تومەتباران دەستگیرکران لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە کە شایستەی دەست خۆشی لێکردنن. ئەمە ھەنگاوی یەکەم بوو، ھەنگاوی دووەم دەبێت داوای یاسایی تومارکردن بێت لە سەر ھەموو ئەو جورە دەزگایانەی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانەی کە شتی دوور لە ئەخلاقی کاری ڕاگەیاندن نەما لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاو نەکەنەوە.
ئەو جورە دەزگا و ڕۆژنامەنووسانە ئەوەی دەرحەق ئەمنیەتی کوردستانیان کرد و گووتیان بە ھەموو پێوەرێک مەترسیەکی مەزنە بۆ سەر ئاسایشی ھەرێم و ئەمنی قەومی.
بارۆدوخی کوردستان ئێستا ھی ئەوەی نیە رێ بدرێت کە ھەندێک دەزگا و ڕۆژنامەنووس ببنە داردەستی نەیاران و بەدڵی خۆیان لەبەرژەوەندی ناحەزان ڕاپورت و وتار و ھەواڵ بڵاو بکەنەوە، دەبێت کار لەسەر ئەوە بکرێت کە بۆچی ئەو دەزگا و رۆژنامەنووسانە بەو شێوەیە لە سەر ڕوداوەکان دەدوێن و ئامانجیان چیە لە بە لاڕێدابردنی ڕاستیەکان؟ زۆر جار ئەوەی دۆژمن دەستی بوی نابات ئەمانە زۆر بەئاسانی دەستی بوی دەبەن و ھەر شتێک کە باشترین دیوی جوانیشی ھەبێت  بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵدەدەن ناشرینترین دیو پێشانی خەلکی کوردستان بدەن.
جەنابی سەرۆک بارزانی دەمێکە فەرمووی لەوانە بگەرێن کە لەسەر بڵاوکردنەوەی ھەواڵی بێ بنەما لەسەر ئێمە نانێک بۆ خویان پەیدا دەکەن. بۆ ئەوکات جەنابی سەرۆک راستی فەرموو وەلێ ئێستا ھەمان ئەو دەموچاوانە خەریکی ھەندێک کارن کە لەھەندێک کاتدا دەبنە مەترسی بۆ سەرنانی خەلکیش تەنھا بۆ ئەوەی نانی خۆیان مسوگەر بکەن. ئەو دەزگا و ڕۆژنامەنووسانە ھیچ نەما نەیکەن، ھیچ نەما نەیڵێن و ھەموو کارێکیان کرد جورەھا ھەوڵیان دا تا وا وێنا بکەن کە لەناو پارتی کێشەیەک ھەیە بە ناوی کێشەی بنەماڵە و کێشەی باڵ باڵێن بێ ئاگا لەوەی ئەگەر کێشەیەک لەناو پارتیدا هەبێ کێشەی ئەوەیە کە کێ زیاتر ڕێبەرایەتی بابەتە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان دەکات لە ناو پارتیدا. پارتی خاوەنی لەشکرێکی باشی ئەندام و کادرە و بە ڕێنوێنی جەنابی سەرۆک بارزانی ھەموویان لەدەوری یەک و بۆ یەک ئامانج کوبونەتەوە.
کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مسرور بارزانی دوو کارەکتەری سەرەکی ناو پارتین و ئێستا دوو پۆستی سەرەکی لەدەست ئەو دوو بەرێزانەدایە و لە وتاری دەست بە کاربوونی ھەریەک لەوانە زۆر بە ڕاشکاوی ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم چوار ساڵە وەک یەک تیم خزمەتی ئەم ووڵاتە دەکەن، باقی ھەر قسەیەکی دیکە لەسەر ناکوکی نێوان ئەم دوو بەرێزە لەلایەن ھەرکەس و گرۆپێکەوە قسەیەکی بەتاڵە، بەڵام کە قسەی بەتاڵیش دەکرێت مانای ئەوە نیە لە بکەرانی بێدەنگ بن و دەبێت لێیان بێنە دەنگ و بەپێی یاسا سنورێک بۆ دەم درێژی و تومەت بەخشینەوەیان دابنرێت، ئەگەر نا ئەو تیرورە فکریەی بووەتە سەرچاوەی ڕزق و ڕوزی مروڤە بێ بەهاکان دواجار بە سەر گوتاری ڕاست و بەرپرسدا زاڵ دەبێ و ئەو ئامانجانەی لە پێناویدا خراوەتە کار بە دەست دەهێنرێن.





ئەم هەواڵە 1963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad