English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش جۆری خۆراک کەمێشک چالاک دەکەن
2019-07-30 [09:22 AM]

هەولێر _ ZNA



خۆراک رۆڵی کاریگەری دەبینێت لەپاراستنی تەندروستی مێشکی مرۆڤ بەوپێیەی مێشک ناوەندی کۆنترۆڵکردنی لەشە و بەرپرسە لەپاراستنی لێدانەکانی دڵ و ھەناسەدانی سییەکان و بواردان بەجوڵە و ھەست و بیرکردنەوە.
 

وێبسایتی "ستاندەر میدیا" شەش جۆری خۆراکی گرنگی بۆ بەھێزکردنی مێشک خستۆتەروو:

١. قاوە: بەھۆی کافایین و دژە ئۆکسانەوە ھاوکاری مێشک دەکات و کافایین میزاجی کەسەکان باشتر دەکات. ئەوانەی بەیانیان قاوە دەخۆنەوە یان کەمتر دەیخۆنەوە چالاکترن.

٢. زەردەچەوە: کەئاستەنگی خوێن لەمێشکدا تێدەپەڕێنێت و دەچێتە مێشکەوە و خانەکان سودی لێ دەبینن و ئەمەش پێکھاتەیەکی بەھێزە و بۆ توشبوانی زەھایمەر بەسوودە و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

٣. برۆکلی : دەوڵەمەندە بەپێکھاتە بەھێزەکان بەتایبەت دژە ئۆکسان ھاوکات رێژەیەکی زۆری ڤیتامین K ی تێدایە کەرۆژانە کەسێک دەبێ ٩١ گرامی لێ بخوات.

٤. تۆوی کولەکە : دژە ئۆکسانی تێدایە کەلەش و مێشک دەپارێزێت و سەرچاوەیەکی باشی مەگنیسیۆم و ئاسن و زنکە.

٥. پرتەقاڵ: سەرچاوەی پێویستی لەشە لەڤیتامین سی و ئەمەش ھۆکاری سەرەکییە بۆ رێگری لەتێکچونی مێشک کەپەیوەندیدارە بەپیربون و زەھایمەرەوە.
 

٦. ماسی چەور: ئەمانەش بۆ مێشک بەسودن و لەنێویاندا ماسی سەلمۆن و سەردین، ھەمووی سەرچاوەی دەوڵەمەندە بەئۆمیگا ٣.





ئەم هەواڵە 9778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad