English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دەبێت ئافرەتانی دووگیان قۆخ بخۆن
2019-07-30 [12:44 PM]

هەولێر _ ZNA



قۆخ بەسودە بۆ ئافرەتانی دووگیان لەبەر پێکهاتینی لە رێژەیەکی گەورە لەڤیتامینەکانی وەکو B،C، ترشی فۆلیك، پۆتاسیۆم، زۆربەی مادە خۆراکیەکانی تر، ڤیتامینەکان و کانزاکان چەندین کاریگەری لەسەر تەندروستی ئافرەتانی دووگیان و منداڵەکەی دروست دەکەن.
 

یەکەم: ڤیتامین C.
قۆخ پێکهاتوە لە رێژەیەکی به‌رچاو لەڤیتامین C، ئەم ڤیتامینە سەرەکیە بۆ گەشەی منداڵەکە بەشێوەیەکی تەندروست، گرنگە ئەم ڤیتامینە بخۆیت لەماوەی دووگیانیدا بۆ گەشەی منداڵەکەو ددان و ماسولکەکانی، هەروەها رێگری دەکات کە منداڵەکەت پێش کاتی خۆی له‌دایك ببێت.
 

دوەم: ترشی فۆلیك.
پێویستە بۆ گەشەی منداڵەکە کە لەسکی دایکیدایە، هەروەها منداڵەکە دەپارێزێت له‌كێشه‌ی ته‌ندروستی لەسەرەتاکانی دووگیانی دایکەکەدا.
 

سێیەم: پۆتاسیۆم.
قۆخ نیشانەکانی دووگیانی کەمدەکاتەوە بەهۆی پێکهاتنی لە رێژەیەك پۆتاسیۆم، ناهێڵێت هەست بەبێتاقەتی و ماندوبون بکەیت.

چوارەم: ریشاڵ.
قۆخ دورت دەخاتەوە لەکێشەی قەبزی و کێشەی کۆئەندامی هەرسکردن بەهۆی ئەو ریشاڵەی کە لەم میوەیەدا هەیە.

پێنجەم: ڤیتامین B.
ئەم ڤیتامینە نیشانەکانی دووگیانی کەمدەکاتەوە دیارترینیان هەستکردنه‌ بە رشانەو هێڵنجدانەوە.

هەندێك لەتوێژینەوەکان ئاماژه‌ بەوە دەکەن خواردنی ئەو خواردنەنانەی کە ڤیتامینەکانی وەكو A وE تێدایە هەندێك جار زیان بەتەندروستی ئافرەتانی دووگیان دەگەیەنیت لە رێگەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئامۆژگاری ئافرەتان دەکرێت بەسەردانی پزیشك بۆ چارەسەرکردنی بەردەوام.





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad