English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنفالی بارزانییەکان، تاوانێکی ديكه‌ى کۆمەڵکوژی دژ بە گەلی کورد  
2019-07-31 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر



 
ئه‌مڕۆ سی و شه‌ش ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالی بارزانییەکاندا تێپەڕ دەبێت، تاوانێکى دیکەى رژێمی بەعسى فاشيست بۆ قڕکردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کورد، كه‌ تيايدا ۸ هەزار بارزانی ئه‌نفال كران.
ئەنفالی بارزانییەکان سه‌ره‌تا بە راگواستنی بارزانییەکان دەستی پێکرد، بارزانییەکان لە شوێنی رەسەنی خۆیان راگوێزران بۆ بیابانەكانی باشووری عێراق، گوندەكانیان وێران کران، ره‌ز و باخ و زەوییە بەپیت و چێندراوەكانيان سوتێندران، ژینگەیان تێکدرا و مەڕوماڵات و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان تاڵان کرا. 
بەر لە هەڵمەتی ئەنفالکردنیان، بارزانییەکان لە ساڵى ١٩٧٥ بۆ باشووری عێراق راگوێزرابوون و دواتریش لەساڵی ۱۹۸٠ هێنرانه‌وه‌‌ بۆ ئۆردوگای زۆرەملێی قوشتەپە و لە هەردوو کۆمەڵگەی "قودس و قادسیە" نیشتەجێكران، بەر لەمەش لە ساڵی ۱۹۷۸ هەندێکی دیکەیان ئەوانەی لە شوێنی رەسەنی خۆیان مابوون راگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەكانی (دیانا، هەریر، بەحركە و گۆڕەتوو).

بارزانییەكان لەو ئۆردوگایانە لە ژێر چاودێريى توندی سەربازیدا كۆكرانەوە. بەم شێوەیە ئەم كۆمەڵە مرۆڤەی کە بە بۆچوونی بەعس پێویست بوو لە ناو ببرێن كە بارزانیيەكان بوون، دەستنیشان كران.

لە كۆتایی تەمووز و سەرەتای مانگی ئابی ساڵى ۱۹۸۳، دەستكرا بە گرتنی پیاوان و کوڕانی بارزانییەکان، ئەوانەی پێشتر لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکاندا نیشتەجێ کرابوون، بارزانیيەكان پاش گرتنیان گواسترانەوە بۆ خوارووی عێراق و رەوانەی پارێزگای موسەنا كران. پاش ئەوە و لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ١٩٨٣دا جارێکی دیکە هێزە ئەمنی و سیخوڕییەکان لە ئوردۆگای قوشتەپە، ماڵ بە ماڵ گەڕان و ئەو مێردمنداڵانەی جاری پێشووتر شاردرابوونه‌وه‌، ئەوانیشیان دەستگیر كرد و بێسەروشوێن کران.

گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە نەبوونی وڵاتی سەربەخۆی خۆیدا، لەبەردەم جینۆسایدی دەستەڵاتە داگیرکار و شۆڤێنییەکاندا بووە، داگيركه‌رانى كوردستان هەردەم گیانی برایەتی و مرۆڤدۆستى گەلی کوردیان قۆستۆتەوە و لەکاتی بەهێزییاندا په‌نايان بردۆته‌ به‌ر بە کوشتن و بڕین و پاکتاوی نەتەوەیی دژ به‌ كورد.

بەڵام گەلی کورد هیچ کاتێک ده‌ستى لە خواست و مافه‌ ره‌واكانى خۆی هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌ڵناگرێت‌ و، لەپێناو گەیشتن بە مافە ره‌واكانی چەندین شۆڕش و سەدان هەزار شەهیدی بەخشیوەتە خاکى ئه‌م نیشتمانه‌، بۆیە خه‌ياڵى دوژمنان خاوه‌ ئه‌گه‌ر وابير بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ زه‌بر و زه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژى گه‌لى كورد ده‌ست له‌ ئامانجه‌ پيرۆزه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زه‌بر و زه‌نگ، هێز و ويستى كورد به‌هێز و به‌هێزتر ده‌كات. 

له‌م ياده‌دا سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى ئەنفالی بارزانییەکان و سه‌رجه‌م شه‌هيدانى كوردستان داده‌نەوێنين.





ئەم هەواڵە 2185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad