ZNA - هەولێر
ئوردن و ھەرێمی كوردستان ھەوڵی پەرەپێدانی بواری تەندروستی و گەشتیاریی تەندروستی دەدەن.
ھەرێمی كوردستان دەیەوێت لە سێكتەری تەرندروستیدا سوود لە ئەزموونی ئوردن وەربگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش لە ھەولێر كۆبوونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان وەزراتی تەندروستی ولایەنی پەیونەدیداری ئوردنی سەبارەت بە زیاتر پەرەپێدانی تەندرووستی ئەنجامدرا.
ھەرێمی كوردستان ساڵانە زیاتر لە ملێۆنێك گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارەییەكانی دەكات و ھاوشێوەی ئەم گەشتیارانە، دەیەوێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئوردن گەشتیاری چارەسەریش بۆ ھەرێمی كوردستان زیادبكات.
ئەمە لەكاتێكدایە بەشێكی زۆر لە ھاووڵاتیانی نێوخۆ و پارێزگاكانی نێوەراستی عێراق بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی روو لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەكەن. ئەمەش لەكاتێكدا كە ھەمان چارەسەر بە نرخێكی كەمتر لە ھەرێمی كوردستان دەستدەكەوێت.
ئەم هەواڵە 8380جار خوێندراوەتەوە |