English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات
2019-07-31 [11:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ ی تەمووزی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەڕال گریگۆری کرودەر.

لەم کۆبوونەویەدا دوا رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە کارا کردنی مەیدانیی ھەرچی زووتری میکانیزمی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرایەوە.

شاندی ئەمەریکی دووپاتیان کردەوە کە لە سەر ھاوکاریکردن و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە نێوان یەکەکانی پێشمەرگەدا بەردەوام دەبن .

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی حکومەتی ئەمەریکا بۆ ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە. ئاماژەی بەوەشدا کە بە ھۆێ سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە ھێندێک ناوچەی عێراقدا ، خانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە ، گوتیشی ھێشتا داعش ھەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە .
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کەلە پێناو نەھێشتنی ھەڕەشەی تیرۆریستان پێویستە ھۆکارەکانی سەرھەلدانی توند و تیژی لەناو ببردرێن، ئەو چەندەش بە رێگەی چەسپاندن بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری و یەکتر قبول کردن جێگیر دەبێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad