English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆی کەتان تەنکبونی قژ چارەسەر دەکات
2019-07-31 [11:57 AM]

هەولێر _ ZNA



زۆرێک لەئافرەتان گرفتی تەنکبونی قژیان ھەیە و زۆرجاریش بەرھەمە بازرگانییەکان سودی نیە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، لێرەدا چارەسەری سروشتی بۆ دەخەینەروو کەزامنی رێگری کردن دەکات لەقژ رووتانەوە و چارەسەری گرفتی شاشبونی، بەڵام پێویستە سەرەتا ھۆکاری ئەم کێشەیە بزانیت.

١. گرفتی ناھاوسەنگی ھۆرمۆنی

٢. نەخۆشی کەم خوێنی و کەم خۆراکی

٣. بۆیە کیمیاییەکان و شامپۆ و گەرمی ئامێری قژ وشککەرەوە

٤. دووگیانی و شیردان و راوەستانی سوری مانگانە.
 

پێکاتەکانی:

چارەکە کوپێک تۆوی کەتان

زەیتێکی بۆندار "زەیتی بادەم، یان زەیتی گوڵ، یان زەیتی یاسەمین".

تۆوە کەتانەکە بخەرە قاپێک ئاو با شەو تا بەیانی تێیدابێت
پاشان لەقاپێکدا تۆوەکە بکوڵێنە لە ٢ کوپ ئاودا و لەسەر ئاگرێکی مام ناوەند دایبنێ تا چڕ بێتەوە و توێژاڵ لەسەر رووەکەی دروست بکات.

با تێکەڵەکە سارد بێتەوە و رووکارەکەی وەک جەلی لێ بێت چەند دڵۆپێک لەو زەیتەی تێ بکە و تێکی بدە.

قژت و بێخی سەرت بەو تێکەڵەیە چەور بکە و وازی لێ بھێنە وشک بێتەوە و کیسێکی پلاستیکی بکە سەرت.

قژت بەھێواشی بشۆ و شامپۆی گونجاو بەکاربھێنە و جارێکی تر دەستێک بیشۆ بەئاو و بەو جۆرە قژت چڕ و تەندروست و درەوشاوە دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 10645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad