English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی ھەفتەی جارێک دەبێ بیانخۆیت
2019-07-31 [12:38 PM]

هەولێر _ ZNA


زۆرێک لەگرفتە تەندروستییەکان توشی مرۆڤ دەبێت بەھۆی نەریتە خۆراکییە ھەڵەکانە کەزۆرێک رەگەزی خۆراکی گرنگی لەدەست داوە، ھەفتانە لانیکەم ئەم جۆرە خۆراکییانە بخۆیت بۆ بەدەستھێنانی باشترین سود لێی.
 

سپێناخ: کەکالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان سەرباری ڤیتامین کەی کەلەش لەشاشبونی ئێسک دەپارێزێت .
 

گوێز: ریشاڵ و ترشەچەوری سەرەکی و کانزاکان دابین دەکات و ئەمەش دڵ دەپارێزێ لەگرفتە تەندروستییەکان .

ئەڤۆکادۆ: زۆرێک چەوری تەندروستی تێدایە کەلەش پێویستییەتی و بەخواردنی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا، سەرباری پاراستنی دڵ لەنەخۆشییەکان وەک سەکتەی مێشک و جەڵتەی دڵ.

ماستی کەم چەوری:  بونی پرۆبایۆتیک لەماستدا بەسوودە بۆ تەندروستی ریخۆڵەکان و بەکتریای سودبەخش.

شۆکلاتەی تۆخ: دەوڵەمەندە بە فلافۆنۆل کەھاندەر و پارێزەرە لە تیشکی وەنەوشەیی زیانبەخش، ئەمەش خوێن زیاتر دەردەپەرێنێ و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.

ماسی: ھەفتانە خواردنی ژەمێک یان دوو ژەم ماسی، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی توشبون بەجەڵتەی دڵ و ئەمەش بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بەترشە چەوریی ئۆمیگا ٣ کەھاندەری کەمکردنەوەی ھەوکردنە لەلەشدا، و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تێکچوونی مولولەکانی خوێن.





ئەم هەواڵە 4294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad