English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ترسی لە بۆمبەکەی ریال مەدرید نییە 
2019-07-31 [12:19 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ترسی لە ھەوڵەکانی یانەی ریال مەدرید نییە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان نەیمار داسێلڤا. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە رەتی دەکەنەوە پەلەپەل بکەن لە کۆتایی ھێنان بە گرێبەستی نەیمار داسێلڤای بەرازیلی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پێدەچێت لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو گرێبەستێک پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمان بکات بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان نەیمار داسێلڤا و ئەمەش دەبێتە بۆمبی ئەم وەرزەی گواستنەوەی یاریزانان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی خۆ ئامادە کردن ، بەرپرسانی یانەی شاھانە بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ئەستێرەی ئاست بەرز بکەن بۆ ئەوەی ھاوسەنگی بە تیپەکە ببەخشێتەوە , لەنێوان نەیمار و پۆگبا یەکێکیان دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad