English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا ڤیدیۆی دروستکردنی دووەم گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری خۆی بڵاودەکاتەوە
2019-07-31 [06:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزی دەریایی ئەمەریکا پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دوایـین قۆناغەکانی بەستنی بەشەکانی کەشتی فرۆکە هەڵگری USS John F. Kennedy  نیشان دەدات، ئه‌م كه‌شتییه‌ ده‌توانێت 90 فڕۆکەی جەنگی هەڵبگرێت و پێنج هه‌زار كه‌س هه‌ڵبگرێت.

دوایـین بەشی ئەم کەشتیـیە گەورەیە کێشەکەی 800 تۆنە و دروستکردنی ماوەی یەک ساڵ و نیوی خایاندووە.

ئەم کەشتیـیە کە درێژیـیەکەی 337 مەترە و پانیـیەکەی 41 مەتر و بەرزیـیەکەی 12 مەترە، بە دوو بزوێنەری ناوەکی جۆری A1B کاردەکات، لە ساڵی 2011 کاری بۆ دروستکردنی دەکرێت و بڕیارە لەو کۆتایی ئەمساڵ بخرێتەگەڕ.

کۆمپانیای Huntington Ingalls Industries کەشتیـیەکە دروستدەکات.

ئەم کۆمپانیایە بارەگاکەی لە ویلایەتی ڤێرجینیایە و یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کە تایبەتە بە دروستکردنی کەشتی فڕۆکە هەڵگر و کەشتی ژێر دەریایی.

بەهای ئەم کەشتیـیە زیاتر لە 11 ملیار دۆلارە و دەتوانێت 90 فڕۆکەی جەنگی هەڵبگرێت و بە گشتی دەتوانێت 100 هەزار تۆنی لەسەر بێت.

کاتێک کەشتیـیەکە بخرێتە کار، نزیکەی پێنج هەزار کەسی لەسەر دەبێت. جگە لەمانە دوو سیستەمی بەرگری موشەکی پـێشکەوتووی لەسەرە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad