English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا
2019-08-01 [10:32 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز(39.250) دینار دەبێت، ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی ھەشت (ئاب) دیاریکرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەکۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ، لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەرێوەچوو، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز (39.250) دینار دیاری کرا، موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان (220) بۆ (250) کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان (8500) بۆ (9750) ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە،بەبەراورد بەنرخی ھەمان مانگی ساڵی پار نرخی ئەمپێری مۆلیدە ھەرزانترە کە نرخی ئەمپێرێک (17500) دینار بوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی ھەشت (ئاب) موەلیدە ئەھلییەکان لە ئامادە باشیدا دەبن ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، بەمەش (24) کاتژمێر کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت.

لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکراوه‌ته‌وه‌ ، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (10) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.


 





ئەم هەواڵە 8422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad