English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا ھەوڵ‌دەدات گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران كەم بكاتەوە
گەشتیاران لە ئانتالیای تورکیا
2019-08-01 [11:18 AM]

ZNA - هەولێر


داھاتی گەشتیاریی توركیا لە ماوەی چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەرێژەی سەدا 13 پۆینت 2 گەشەی کردووە.

بەگوێرەی نوێترین ئامارە فەرمییەكانی توركیا، لە ماوەی چارەكی دوومی ئەمساڵدا ، داھاتی گەشتیاریی لەم وڵاتە بەڕێژەی سەدا 13 پۆینت 2 لەسەر بنەمای سالانە گەشەی سەندووە. گەشە‌سەندنەکە بەجۆرێكه کە گەیشتووەتە 7 ملیار و 97 ملیۆن دۆلار.

تورکیا ھاوكات لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمسالدا توركیا پێشوازی لە 18 ملیۆن و 76 ھەزار و 506 گەشتیاری بیانی كردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری لە توركیا، گەشتیارە رووسەكان لە پلەی یەكەمی لیستی ئەو گەشتیارانەدا ھاتوون كە روویان لە توركیا كردووە و رێژەیان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 709 ھەزار و 397 گەشتیار و لەسەدا 13 پۆینت 91 زیادەی تۆماركردووە و ئەڵمانەكانیش لە پلەی دووەمدا ھاتوون بە نزیكەی دوو ملیۆن كەس،  مامناوەندیی خەرجی ھەر گەشتیارێكی بیانی لە كاتی مانەوەی لە توركیا 469 دۆلار بووە.





ئەم هەواڵە 8143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad