English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەنگاڵ زامێك لەمێژوودا
2019-08-02 [08:24 AM]

نووسینی: مەیادە نەجاڕ



بەربەیانیەكی نوێ لەشەنگاڵیەكان هەڵهات، بەلام ئەم بەیانیە وەك شەوەزەنگی تاریكی وەهابوو، چونكە لەم ساتە پر ئەسرینانەدا شەنگاڵیەكان كەوتە نێو رۆژێكی پر لەنەهامەتی لەسەدەی فەنای مرۆڤایەتیدا.
ئەو رۆژە جیاوازبوو چونكە ترسناكترین گروپی تیرۆریستی پەلاماری ئەم شارە ئازیزەی نیشتیمانی داو گەورەترین قەصابخانەی دژ بەمرۆڤایەتی لەهەزارەی سێیەمدا تۆماركرد، كۆمەڵكوژی یەزیدییەكان یەكێكە لەوتاوانانەی كەنابێت لەیاد بكرێت تاوانێك كەمرۆڤایەتی تووشی هەژان دەكات.
لێرەدا پیوستە هەموومان ئەو راستیە بزانین شەنگال زامێكە هەرگیز سارێژ نابێت بەلام  گرنگە چەند هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی دانیشتوانی شەنگال ئەنجام بدرێت كەئەویش ئەم خالانەی خوارەوەیە.
ـــــــــــ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی شەنگال لەسەر ئاستی جیهان، مەرجە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەولی تەواوەتی بۆ داخوازی هاوڵاتیانی دانیشوی شەنگال بدات.
ــــــــ هەموو لایەك كار لەسەر گەراندنەوەی ئافرەتە یەزیدییەكان بكەن، لەرێگەی جیاوازەوە تەواوی ئەو ئافرەتانە ئازاد بكرێن.
ــــــــ مەرجیشە لەرێگەی سەنتەرەكانی چارەسەری دەروونی و گەشەپیدانی توانایی مرۆییەوە جارێكی تر هەنگاوەكانی گونجادنی كۆمەلگە بۆ یەك بەیەكی ئافرەتانی ڕزگاربووی دەستی داعش ئەنجام بدرێت، پێویستە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیش سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە بكەن.
ـــــــــ پێویستە حكومەتی عێراقی لەزوترین كاتدا پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دەست پێبكات و لەرێگەی دەستوورەوە بەقەرەبوو كردنەوەی تەواوی دانیشتوانی شەنگاڵ ناچاربكرێت .





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad