English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خۆراکانە لە گەرمای هاوین ڕزگارت دەکات
2019-08-03 [09:20 AM]

هەولێر _ ZNA




پله‌ی گه‌رمای زیاتر له‌ 40 پلەی سیلیزی بۆ سیستمی ده‌ماره‌کان و مێشک کێشه‌ دروست ده‌کات و دڵ ده‌خاته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌ چەدین زیانی دیکەشی هەیە.

به‌وته‌ی پزیشکان، له‌ هاویندا و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ته‌ندروستی زیاتر پێویسته به‌رنامه‌ی خۆراکه‌کان بگۆڕن و زیاتر له‌وخواردنانه‌ سوود وه‌ربگرن که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌گونجێت.
 

ئه‌و خۆراکانه‌ی بۆ وه‌رزی هاوین به‌سووده ‌و جه‌سته‌ له‌ به‌رامبه‌ر پله‌ی گه‌رما و نه‌خۆشییه‌کان ده‌پارێزێت بریتن له‌:
 

یه‌که‌م، ئاڵووبالو، هه‌ڵگری ماده‌یه‌که‌ به‌ ناو " ئانتۆسبانین'' ئه‌رکی ئه‌م ماده‌یه‌ سووتاندنی چه‌ورییه‌کانه و میوه‌یه‌کی گونجاوه‌ بۆ وه‌رزی گه‌رما.

دووه‌م، لیکۆپێن، ماده‌یه‌که‌ له‌ ناو ته‌ماته‌دا هه‌یه‌، ئه‌م ماده‌یه‌ مرۆڤ له‌ مه‌ترسی تیشکی سه‌رووی بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت.
 

سێیه‌م، شوتی، خواردنێکی باشه‌ بۆ وه‌رزی هاوین 92‏% پێکهاته‌ی شووتی ئاوه‌ و ئه‌م میوه‌یه‌ میزاجتان باش ده‌کات.‌
 

چواره‌م، خورادنی کاهو، خه‌یار، ترێ، قۆخ، لیمۆ، بۆ وه‌رزی هاوین به‌ سووده،‌ چونکه‌ ئه‌م میوانه‌ ئاوی جه‌سته‌تان ده‌پارێزێت و رێگری ده‌کات له‌ دروستبوونی بێ ئاوی له‌ جه‌سته‌دا.





ئەم هەواڵە 8101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad