English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێزانی ،كارایی دیپلۆماسییەت وسەركردەیەكی بڵیمەت بەهێزكردنی پێگەی كوردستان ..
2019-08-03 [06:29 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هەمیشە لە رۆژگارە سەختەكاندا كەسایەتی سیاسی  و دیپلۆماسی و شێوازی مامەڵكردن و تێپەرٍاندنی دۆخە نەخوازراوەكان  بەدەر دەكەوێت .لەم قۆناخە تازەیەدا هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە كوردستاندا، مانای ئەوەیە نێچیرڤان بارزانی ئەو كەسەیە كە دەتوانێت سەركردایەتیی حوكمڕانیی كوردستان لەم قۆناخە لەئەستۆ بگرێت و بە كردەوەش سەلماندوویەتی ئەو دەوڵەتمەدارەیە كە توانی لە دوای كارەساتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كوردستان لە لێواری هەڵدێر دوور بخاتەوە، سەركەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەو قۆناخە سەختە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرنامەیەی كە توانی لە ناو فەوزا و پاشاگەردانیی سیاسیدا، جۆرێك لە سەقامگیریی سیاسی بۆ كوردستان بگێڕێتەوە.دیپلۆماسیـەت و ئەتەكێتـی گوفـتار و خاكـیبـوون نیشانەو لێهاتووی هەر سەركردەیەكە، یاخوود روونتر بلێـم ئەم سێ بنـەما سەرەكیـە وەك سێكـوچكـەیەك وایـە بـۆ هەڵـسانـە سـەرپـێ و دەركەوتـن و سـەركەوتـنی كـەسایەتـی سـەركـردە كـە بێگـومان ئەمـەش دەگەرێتەوە بۆ لێهاتـووی و زیـرەكـی سـەركردە كە بتـوانـێ وا بكات ئەم سێ خەسلەتە لە كاری سیاسیانەی خۆیدا كۆبكاتەوە بـۆ ئـەوەی بتـوانـێ كەسایەتیەكـی سیاسـی سـەركردەیەكـی بوێـر لێهاتوو پرۆفیشنال و بەهێـز لە خـویدا دروسـت بكات بـۆ خـزمەت كردنـی وڵاتەكـەی لـە ڕووی ئابـووری و سـیاسی و رۆشنبیـری و كـۆمەلایەتـی پەروەردەیـی. بێگـومان هەموومان دەبێـت ئـەوە بزانیـن كـۆمەلگایەكـی پێشكــەوتوو رۆشنبیـر بـەرهەمــی سـەركردەیەكـی رۆشنبیـر و لێهاتـوو بـە ئـەزموونـە.سـەركردە لە سەرئاستی سەركردایەتی كردنی خێزان كەسایەتیەكی رۆشنبیر و زیرەك لێهاتوو بوو بێگومان خێزانێكی رۆشنبیر و لێهاتووی لێـوە بـەرهەم دێـت. كەواتە ئەگەر بێت و ئەم وێنەیە گەورە بكەین بیخـەینە سەر ئاستی كۆمەڵـگا دەبینیـن كۆمەلگایەكـی پـەروردە پێشكـەوتـوو تەندروسـت بەرهەمـی سەركردەیەكـی بە ئەزموون رۆشنبیرو لێهاتووە. بەداخەوە كە ئێمە سەركردەی وامان كەمە لەسەر ئاستی عێراق بە هەرێمی كوردستانـیشەوە دەتوانم بلێم یەك سەركردەمان هەیە كە توانیبێتـی ئەو خەسلەتانە لە خۆیدا كۆ بكاتەوە ئەویش بەڕێز سـەرۆكـی هەرێمـی كـوردستان بـەرێـز  نێچیـرڤان بارزانـی ئـەو خـاوەن كـەسایەتیەكـی بـەهێـزی دیپلـۆماسیـە. سەركردەكانی تریـش كەسایەتی بەهێز و لێهاتوون و خاوەن خەباتی زۆرن بەڵام هەمیشـە باشتـرینیش هەیـە، ئەوەی دەبینین.كارەكانی ئەو لە ئیستادا شاهیـدی دەری كەسایەتـی ئەون بە جۆرێـك ئـەو بۆتـە كارێزمایەكـی سـیاسـی لە رۆژهەڵاتــی ناوەراسـت و عێـراق و ناوچكە بەتایبەت هەرێمی كوردستان.رۆژانە دەبینین لە سەر ئاستی باڵای وولاتانـی زلهێـزی جیهان راستەوخۆ پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئەودا بەستووە گوێ لە بەرێزیان رادەگـرن و گفتوگـۆی سیاسیانە و مامەڵەی ئابوری و بازرگانی لەگەل ئەدا دەكەن بە جۆرێك تا رادەیەكی زۆر و بەرچاو توانیوەیەتی هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە كەنارەكانی ئابوری و بازرگانی سەربەخۆ و دروست كردنی ژێرخانێكی ئابوری بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان . بێگومان ئەمانە هەمووی بۆ لێهاتـووی شارەزایی و لێهاتوویی و دیپلـۆماسـیانەی بەهێـزی سـەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێـز ( نێچیــرڤان بـارزانــی  دەگـەرێتـەوە.





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad