English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ھەنگاوێک بۆ رێگا گرتن لە نەخۆشی دڵ
2019-08-03 [10:13 AM]

هه‌ولێر _ ZNA


 

ئەوانەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە، زۆرتر مەترسی نەخۆشی دڵیان لێ دەکرێت. دۆزینەوە نوێیەکان ئەوە دەردەخەن کە گۆڕینی سیستمی ژیان و گرتنە بەری چەند شێوازێکی ئاسان ئەم مەترسیە کەم دەکاتەوە.

 

لێرەدا ئاماژە بە ٩ ھەنگاو دەکەین بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن:

* کۆلیسترۆڵی باش و خراپ:

لەش بۆ ئەنجامدانی چالاکی رۆژانەی پێویستی بە رێژەیەک کۆلیسترۆڵ ھەیە، بەڵام خواردنی زۆری چەوری رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ LDL بەرز دەکاتەوە کە نەخۆشی دڵی بە دواوەیە.

بۆ کەم کردنەوەی ئەم رێژەیە ھەنگاوەکانی خوارەوە پێویستە:

ـ ھەنگاوی یەکەم:- لەکاتی نانخواردن تەنیا یەک دەست بەکار بێنن. ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کەمتر بخوات و ھەڵبژاردنی خۆراکیش تەنیا بە یەک دەست دەسپێرێت.

ـ ھەنگاوی دووەم:- باشترین کات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ خواردنی میوە و سەوزە لە کاتژمێر ٨.٥٥ خولەکی رۆژانەیە و بەمجۆرە مرۆڤ ھەوڵ دەدات خۆراکە چەورەکان بخوات و یارمەتی پەستانی خوێن و کێشی لەش دەدات.

ـ ھەنگاوی سێیەم:- پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراکی تەندروست وەک خواردنی ماسی و ئۆمێگا٣ ھەفتەی ٢ جار.

ـ ھەنگاوی چوارەم:- دەستپێکردنی رۆژ بە خواردنی نانی جۆر یان دانەوێڵە کە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و کاربۆھیدرات و بەمجۆرە لەش پێویستی بە خۆراکی چەور نابێت.

ـ ھەنگاوی پێنجەم:- خواردنی رۆژانە ٢٨ گرام لە چەرەزات مەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە، بەڵام دەبێت رێژەی کەمی لێ بخورێت.

ـ ھەنگاوی شەشەم:- گرنگی بە ھەڵبژاردنی خوارنی چەوری بدەن وەک زەیتون و کانۆلا کە تەنیا رێژەی ٢٥ـ ٣٥ کالۆری تێدا بێت.

ـ ھەنگاوی حەوتەم:- ھەڵبژاردنی کاربۆھیدراتەکان لە سیستمی خۆراکی رۆژانەدا دەبێت کەمتر بێت، چونکە دەبنە ھۆی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن. ھەڵبژاردنی فاسۆلیا و لۆبیا وەک جێگرەوەی پەتاتە.

ـ ھەنگاوی ھەشتەم:- چالاکی جەستەیی رۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ٥ رۆژدا دەبێتە ھۆی دابەزینی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن.

ـ ھەنگاوی نۆیەم:- پیادەڕۆیی رۆژانە بۆ ماوەی ١٠ خولەک مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە و ئێسک بەھێز دەکات.

 





ئەم هەواڵە 3658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad