English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووفاتی نێو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ماوه‌ بۆ به‌غدا براون
2019-08-03 [10:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌و گۆڕه‌ى به‌كۆمه‌ڵه‌ی له‌ سه‌ماوه‌ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌، 171 ڕووفاتى تێدا بووه‌، گومان ده‌كرێت سه‌رجه‌میان قوربانیانى تاوانى ئه‌نفال بن و روفاته‌كان بۆ به‌غدا براون.

عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، رایگه‌یاند، ئه‌و رووفاتانه‌ی له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ ده‌رهێنراون، بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون.

عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود وتیشى، ئه‌گه‌ر قوربانیه‌كان خه‌ڵكى هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بن، سمپڵى خوێن له‌ دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌رده‌گیرێت، تا ناسنامه‌ى قوربانیه‌كان بزانرێت.

وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌رچه‌نده‌ شایه‌تحاڵ هه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ قوربانیه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌ى گه‌رمیان بن، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌ ته‌نها له‌رێگه‌ى پشكنینه‌وه‌ یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه‌.

عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود، روونیشیكرده‌وه‌ گۆڕى ترى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌ و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.

‌سه‌رچاوه‌یه‌ك روونی كرده‌وه‌، له‌و 171 كه‌سه‌ى له‌ نێو گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ماوه‌دا بوون، 97 كه‌سیان ژن و 74 كه‌سه‌ى تریان منداڵ بوون.

ژماره‌یه‌ك ناسنامه‌ له‌ نێو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناسنامه‌كان زۆربه‌یان رزیون و ناتوانرێت بۆ ناسینه‌وه‌ى قوربانیه‌كان سودیان لێوه‌ربگیرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad