English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆر دەکات 
2019-08-03 [12:42 PM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووتەوە لە کۆتایی ھێنان بە گرێبەستی یاریزان جۆنیۆر فیربۆ یاریزانی یانەی ریال بێتسی ئیسپانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی ریال بێتس لەسەر گواستنەوەی یاریزان جۆنیۆر فیربۆ بۆ یانەی کەتەلۆنی .

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی فیربۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت ، بەڵام تا ئێستا لەسەر مووچەی یاریزانەکە رێک نەکەوتوون . 

لەھەواڵەکە ئاماژ بەوەکراوە ، فیربۆ لە باڵی چەپی بەرگری یاری دەکات و دەبێتە شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبا و بڕیاریشە ئەمڕۆ پکشنینە پزیشکیەکان ئەنجامبدات . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad