English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبانی ئەفغانستان و ئەمەریکا گفتوگۆییه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
2019-08-03 [04:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شەممە ئەمەریکا و تالیبان دەستیان بە هەشتەمین خولی وتووێژی ئاشتی نێوانیان لە ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر کرد، به‌رپرسانیش رایانگه‌یاند، ئەم خولەی دانیشتنەکان به‌ گرنگترین گفتوگۆ داده‌نرێت كه‌ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی 18 ساڵەی ئەفغانستان ئەنجام دەدرێت.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە سوهەیل شاهینی گوتەبێژی تیمی تالیبان ڕایگەیاند، هەردوولا ماوەی ساڵێکە هەوڵێکی سەختیان داوە و نزیک بوونەتەوە لە کۆتاییهێنان بە بەرنوسی ڕێککەوتنێک کە وەک دەڵێت " تیایدا هەمو بابەتە سەرەکییەکان چارەسەر بکرێت."

شاهینی گوتیشی "ئەو بەرنوسە جەخت دەخاتە سەر کاتێکی دیاریکراوی کە هەردوو لا لەسەری ڕێککەوتوون بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە وڵاتەکە و لە بەرامبەردا تالیبان ئەوە مسۆگەر بکات کە خاکی ئەفغانستان بە تایبەتی ئەو شوێنانەی لە ژێر دەستی تالیبانە نەبێتە شوێنی تیرۆرزمی جیهانی."

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری مانگی حەوتی توندوتویژییه‌كانی ئەفغانستانی بڵاو کردەوە، ئاشكرای كرد، زیاتر لە 1500 هاوڵاتی کوژراون و بریندار بوون ئەمەش زۆرترین ژماره‌یه‌ بۆ مانگێک لەوەتای مانگی ئایاری ساڵی 2017 لە ئەفغانستان روویدا بێت. زۆربەی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بریندار بوون بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی کەنارڕێگا بووه‌.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان، تادامیچی یامۆتۆ دەڵێت " لە کاتێکدا هەوڵەکانی ئاشتی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا زیادیان کردووە لەهەمان کاتدا ناکۆکییەکانیش زۆربوون."

 

voa





ئەم هەواڵە 3517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad