English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتیێكی ده‌ریای له‌ كه‌نداو پێك ده‌هێنێت
2019-08-04 [05:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مایك پۆمپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، متمانه‌ی ته‌واویان به‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌توانن هاوپه‌یمانێتییه‌كی ده‌ریایی له‌ كه‌نداو پێكبهێن، هه‌ر چه‌نده‌ تا ئێستا وه‌ڵامی هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتن له‌ ئاسیا و ئه‌وروپا به‌ گوێره‌ی پێویست نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سیدنی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مارك ئیسپێر، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا، هۆكاره‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌و جۆره‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و گرژیانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز، كه‌ به‌ گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، ئێران بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، كه‌ ئێستا دوو كه‌شتی به‌ریتانی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌.

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دوو كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌، وه‌ڵامی تارانه‌ بۆ له‌نده‌ن، كه‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی له‌ گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه‌.

تا ئێستاش هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ئه‌وروپا و ئاسیا، به‌ گوێره‌ی پێویست به‌ پیر ئه‌و داوایه‌ نه‌چوونه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌ڵمانیا، كه‌ له‌ بری پێكهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌ریایی، داوا ده‌كات كێشه‌كان به‌ رێكاری دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێن.





ئەم هەواڵە 3406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad