English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌هۆی هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار چه‌ند به‌رپرسێكی له‌پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌
2019-08-04 [06:05 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ژمارەیەك تۆمەتباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو لەبنكه‌یه‌كی پۆلیسی بەغدا هه‌ڵاتوون، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە پۆسته‌كانیان دوورخرانەوە.

لە گرتووخانەی رۆژھەڵاتی بەغدا، لە ئەنجامی بۆشاییەكی ئەمنیدا، 15 دەستگیركراوی تۆمەتبار بە ماددە ھۆشبەرەكان بە كۆمەڵ رایان كردووە .

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا - رەسافە و بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی بابلشەیخ دا،  ھەرسێكیشیان لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەر دەكرێن.

ھەروەھا وەزارەتی ناوخۆ لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكھێناوە بۆ روونكردنەوەی ئەوەی ئایا ئەو تۆمەتبارانە لە كاتی ھەڵاتن چ جۆرە جلوبەرگێكیان پۆشیوە.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بازگه‌ی زیاتر دابنێن و ڕێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كان توندتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێته‌وه‌.

جگە لەوەش بڕیاردراوە بە دەستبەسەركردنی ئەفسەری پۆلیسی ئێشكگر لەو بنكەیە و گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان بەرامبەری و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ دەستگیركردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە.

 





ئەم هەواڵە 4165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad