English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر پرۆژەى دروستکردنى مەزارى باوکى لە نەجەف رادەگرێت
2019-08-04 [06:11 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبەرى رەوتى سەدر پڕۆژەی دروستکردنی مەزارى ئیمام سەدر رادەگرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە.

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە پەڕەى خۆى لە تویتەر رایگەیاندوە، رێگە بە دروستکردنى مەزارى محەمەد باقر سەدر نادەن و هیچ لایەنێکی ناوخۆ و دەرەوە بۆی نییە لەو پڕۆژەیە نزیک بێتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئێران.

سەدر ئاماژەى بەوەشکردوە، رێگە نادەن لەسەر حسابى گیرفانى هەژاران و لەسەر بودجەى گشتى ئەو مەزارە دروست بکرێت، داواش لە هێزە ئەمنییەکانى سەر مەزارەکە دەکات رێگە بەکارکردن نەدەن لەمەزارى باوکى.

 

پێشتر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى عێراق بڕی 45 ملیار و 190 ملیۆن دیناری بۆ تەواوکردنی مەزارى مەرقەدی محەمەد باقر سەدر لە پارێزگای نەجەف تەرخان کردبوو.


محەمەد باقر سەدر باوکى موقتەدا سەدرەو یەکێکە لە کەسایەتیە باڵاکانى حەوزەى عیلمى نەجەف شیعەکانى عێراق، ناوبراو لە ساڵی 1980 لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە لە سێدارەدرا و لە گۆڕستانی وادی سەلامی نەجەف بە خاکسپێردراوە.





ئەم هەواڵە 7666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad