ZNA-هەولێر
نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات لەمەودوا لە دەرهێنانی پاسپۆرت کارئاسانی بۆ کەسوکاری شەهیدان و چەند توێژێکی دیکە دەکرێ. لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەمئەندامان و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەکان دەکاتەوە، لەمەودوا وەک ئاسانکاری زیاتر بۆیان تەنیا بەهێنانی ناسنامەکانیان هاوکاری خۆیان و خێزانەکانیان دەکرێت، بێ ڕەچاوکردنی لایەنی سیاسی. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە،لەمەودوا پێویست ناکات هەریەکە لەوانە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە پشتگیری شوێنی مووچەیان بۆ نووسینگەکە ببەن .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad