ZNA – هه‌ولێر
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختیکرده‌وه، که بەبێ گوێدانە وڵاتە ئەوروپییەکان، به خێراییه‌کی زۆره‌وه درێژه بە چالاکییه ئەتۆمیەکانیان دەدەن.
حوسێن نه‌قه‌وی، گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌پێی سیاسه‌تی راگهیەندراو و به‌هێز و خێراییه‌کی زۆره‌وه درێژه بە چالاکییه ئەتۆمیەکانیان دەدەن.
نه‌قه‌وی نوسیویه‌تی، ئەوان درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له بواری چالاکی ئاشتیخوازانه‌ی ئەتۆمی ده‌بن و ووڵاتانی ئه‌وروپی ده‌بێ بیر له چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه.
ئەم هەواڵە 4891جار خوێندراوەتەوە |