ZNA - هەولێر
وەزارەتی دارایی رووسیا رایگەیاند: ئەو سزا نوێییەی كە لەلایەن ئەمریكاوە ئاراستەی رووسیا كرا، تەنیا زیان بە پەیوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن دەگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی رووسیا رایگەیاندووە، سیستەمی دارایی وڵاتەكە ھیچ زیانێكی بەرناكەوێت و توانای بەرگەگرتنی فشارە دەرەكییەكانی ھەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە ترەمپ زنجیرەیەك سزای نوێی بە سەر رووسیادا سەپاندووە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە لە چوارچێوەی سزا نوێییەكان رێگە لە ھەر دامەزراوەیەكی دارایی نێودەولەتی دەگیرێت كە قەرز و ھاوكاریی دارایی پێشكەش بە رووسیا بكات.
وەزارەتی دارایی رووسیا ئاماژەی بەمەش کردووە کە ئابووری وڵاتەكە لەماوەی چەندین ساڵی رابردوو توانیویەتی بەرگەی سەرجەم بەربەستە دەرەكییەكان بگرێت .
ئەم هەواڵە 7981جار خوێندراوەتەوە |