English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی شەمخانی: دیپلۆماسیی چالاک و کاریگەری ئێران گەمارۆ نادرێت
عەلی شەمخانی
2019-08-04 [01:17 AM]

​ZNA - هەولێر


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەڵێت گەمارۆکانی ئەمریکا رێبەر و سوپا و دەزگای دیپلۆماسی ئێرانی کردۆتە ئامانج و هۆشداریش دەدات کە شکست بە نەیارەکانیان دەهێنن.

عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاندووە کە سزادانی رێبەری باڵای ئێران و سوپای پاسداران و محەممەد جەواد زەریف لە پاش ڕەتکردنەوەی داوای چاوپێکەوەنی ترەمپ ئەوەی پیشانداوە کە سیاسەتی گوشارەکان لە وێستگەی کۆتایی و شکستی خۆیدایە و دوژمن ناچار بە ڕەچاوکردنی مافەکانی ئێران دەبێت.

عەلی شەمخانی ڕایشگەیاندووە کە دیپلۆماسی چالاک و کاریگەری ئێران گەمارۆ نادرێت و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناتوانن ڕێگری لە گەیاندنی دەنگی ئێران بە جیهانیان بکەن.





ئەم هەواڵە 3814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad