ZNA- ههولێر
گرووپی چەکداری رێگای نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و مووسڵ لە باکووری عێراق، دادەخەن.
بەهۆی ئەوەی بڕیاری دەرکردنیان لەناو شاری مووسڵ دراوە، ئەمڕۆ دووشەممە 5-8-2019، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە بازگەی بەرتللە لە دەشتی نەینەوا گردبوونەوەیەکیان ساز کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری داوە تا 24 کاتژمێر، حەشدی شەعبی بارەگاکانی لە دەشتی نەینەوا دابخات.
میلیشیاکان رێگای سەرەکیی نێوان هەولێر و مووسڵیان داخستووە و هاتوچۆی هاووڵاتییانیان راگرتووە.
دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زیاتر لە 60 میلیشیا تائیفی لەژێر ناوی حەشدی شەعبی و بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دروست کران.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
ئەم هەواڵە 10162جار خوێندراوەتەوە |