English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیوا هێرش: ھەر ئۆتۆمبێلێكی حكوومی لە دوای دەوام كاری پێ بكرێت دەستبەسەر دەكرێت
2019-08-05 [06:51 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەركردووە، كە  نابێ ئۆتۆمبێلی حكوومی بۆ كاری تایبەت بەكار بھێنرێت، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێریش دەڵێت، ھەر بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتێك ئۆتۆمبێلی حكوومەت لە دوای دەوام بەكار بھێنێت، ئۆتۆمبێلەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و سزا دەدرێت.

لیوا ھێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێر ڕایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی دەركردووە، كە لە ئێستادا كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و لۆگۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لە تەواوی ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دەدات، تا لە دوای دەوام بۆ كاری تایبەت و كەسی بەكار نەھێنرێن."


بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێر گوتیشی: "ھەر ئۆتۆمبێلێكی حكوومی ھی ھەر دامودەزگایەكی حكوومی بێت، لە دوای دەوامی فەرمی كاری تایبەت و كەسیی پێ بكرێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئۆتۆمبێلەكە دەستبەسەر دەكرێت و دووچاری سزای ماددییش دەبنەوە، جا ھەر كەس و بەرپرسێك بێت."

 

 

 

KDP





ئەم هەواڵە 7240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad