English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌شتیه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ عێراقی بێت
2019-08-05 [07:05 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ی ئێران له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و نه‌وتی به‌ قاچاخ ده‌برد عێراقی بووبێت.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه‌ی كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ عێراقی نییه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی "زه‌یتی غاز" نانێرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهان و ته‌نها نه‌وتی خاو و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییانه‌ی ئاشكرا كراوه‌ ده‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌".

 ئه‌و قسانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پاش ئه‌وه‌هات كه‌ سوپای پاسدارانی ئێران رایانگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ كه‌نداو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ نه‌وتی عێراقی به‌ قاچاخ بردووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: "لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارین له‌باره‌ی ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره‌وه‌ كه‌ ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌".

به‌ڵام دوو به‌رپرسی كه‌ناراوه‌كانی عێراق گوتوویانه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌رتاییه‌كان ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره‌ بچووكه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی كارگۆیه‌ كه‌ سه‌رمایه‌داریكی عێراقی خاوه‌نێتی‌.

پێشتر ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵده‌ری ئێرانی ئاشكرایكردبوو، ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ ئاوه‌‌كانی كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، عێراقییه‌ و ناوی "هیتا"ـیه‌.

ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییه‌، له‌ دووری 18 میل له‌ دوورگه‌ی فارسی ئێرانی له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو ئه‌نجامدراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 7597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad