English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل حاخامێكی توندڕه‌و خه‌ڵات ده‌كات كه‌ كوشتنی ناجوله‌كه‌ به‌ گونجاو ده‌زانێت
2019-08-05 [08:02 AM]

ZNA – هه‌ولێر


حكوومه‌تی ئیسرائیل خه‌ڵاتی ''ته‌ورات و دانایی'' ده‌به‌خشێت به‌ حاخامێكی ئیسرائیلی كه‌ كوشتنی کەسانی ناجوولەکە و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ رێدراو و گونجاو ده‌زانێت.

رۆژنامه‌ی هائارتز بڵاویکردەوە، كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسرائیل رۆژی پێنجشه‌ممه‌ خه‌ڵاتی ''ته‌ورات و دانایی''ده‌به‌خشێته‌ هاخامێكی توندڕه‌وی جوولەکە یتسحاق گينسبرگ.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ یتسحاق گينسبرگ یه‌كێك بووه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پشتیوانانی جوولەکەی توندڕه‌و باروخ گۆڵدشتاين، كه‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی مزگه‌وتی خه‌لیل (حه‌ره‌می ئیبراهیم)ی ئه‌نجامدا.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وهش‌ كردووە: كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیسرائیل، رافی پێرێتز و وه‌زیری گواستنه‌وه‌، یسرائیل كاتز به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی خه‌ڵات به‌خشینه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

له‌ هێرشه‌كه‌ی باروخ گۆڵدشتايندا كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٤دا ئه‌مجامیدا و له‌ مێژوودا به‌ كۆمه‌ڵكوژی مزگه‌وتی خه‌لیل (حه‌ره‌می ئیبراهیم)ی ناوده‌برێت، ٢٩ فه‌ڵه‌ستینی کوژران و ١٥٠ی دیکەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 4945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad