English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی روسیا نزیك بووه‌وه‌
2019-08-05 [11:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی كرده‌یه‌كی گه‌ڕان و سوڕانی له‌ نزیك بنكه‌ی ئاسمانی به‌نده‌ری ته‌رتوس له‌ سوریا ئه‌نجام دا.

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی "planeRadar" فرۆكه‌یه‌كی دژه‌ كه‌شتی ژێرئاوی سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری P-8A Poseidon له‌ بنكه‌ی سیگۆنێلای ناتۆ له‌ دوورگه‌ی سه‌قلیه‌ فڕیوه‌.

له‌ كاتژمێر 21:10 به‌ كاتی مۆسكۆ له‌ خۆهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بینراوه‌، له‌ به‌رزی 9.4 كیلۆمه‌تر له‌ ئاستی رووی زه‌وی و به‌ خێرایی 946.2 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕیوه‌.

له‌ كاتژمێر 12:15 به‌ كاتی مۆسكۆ له‌ نزیك شاری ته‌رتوسی سوریا بینراوه‌.

به‌م دواییانه‌، فرۆكه‌ی گه‌ڕان و سوڕان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی روسیا له‌ سوریا ده‌بنرێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 3409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad