English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام لە باکووری سووریا ئاشكرا ده‌بێت
2019-08-05 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌باكوری سوریا به‌ درێژایی 140 كم و به‌قوڵایی 15 كم بێت، به‌ڵام توركیا رازی نییه‌ داوای قوڵایی 32 كم ده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م شاره‌ كوردییه‌كانی سوریا له‌ ژێر كۆنتررۆلی هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌رده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌م پێشنیاره‌ رازی نییه‌.

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ورده‌کاریی پێشنیاری ئه‌مریکا بۆ تورکیا له‌باره‌ی دروست‌کردنی ناوچه‌ ئارام له‌ باکووری سووریا ده‌خاته‌ڕوو که‌ له‌ پێشنیاره‌که‌ی ئه‌مریکادا باس له‌وه‌ کراوه‌، بازنه‌یێک به‌ درێژاییی 87 کیلۆمه‌تر سه‌رجه‌م وێستگه‌ و سه‌نگه‌ری هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ناو ببرێت و هێزی هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مریکا ناوچه‌که‌ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.

تورکیا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌مریکا ده‌ربڕی به‌ڵام ڕای‌گه‌یاند ده‌بێ ناوچه‌که‌ به‌ قووڵاییی 32 کم دروست بکرێت که‌ ئه‌گه‌ر کارێکی وا ئه‌نجام بدرێت کۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م شاره‌ کوردنشینه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کوردی سووریا ده‌که‌وێته‌ ده‌ست تورکیا که‌ نه‌ کورد و نه‌ ئه‌مریکا ئه‌و داواکارییه‌ی تورکیا په‌سه‌ند ناکه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی پاییزی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ باکووری سووریای ده‌رکرد پێشنیارێکیشی له‌باره‌ی دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا خسته‌ڕوو. سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا سووره‌ له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و پێشنیاری کردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ هه‌بوونی هێزی کورد له‌ نزیکه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه‌، ناوچه‌یێکی پارێزراو‌ به‌بێ هێزی کوردی سووریا دروست بکرێت.

ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکییه‌وه‌ نووسیی، هێشتا واشنتن له‌ دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا بێ‌هیوا نه‌بووه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2019 شاندێکی دیکه‌ی ئه‌مریکا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ ئه‌گه‌ر ناوچه‌ پارێزراوه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ی تورکیا له‌ باکووری سووریا دروست نه‌کرێت ئه‌وا تورکیا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ئه‌نجام ده‌دات که‌ له‌م ئه‌گه‌ره‌دا مومکینه‌ گیانی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌ جێگیرکراوه‌کانی باکووری سووریا بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌ ژماره‌ی ئه‌مدواییه‌ی خۆیدا باسی له‌ ورده‌کاریی پێشنیاری ئه‌مریکا به‌ تورکیا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من کردووه‌ و نووسیویه‌تی، ده‌بێ ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا به‌ قووڵاییی 15 کم و به‌ درێژایی 140 کم دروست بکرێت.

واشنتن پێشنیاری کردووه‌ که‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا له‌ ناوچه‌ی ئاماژه‌پێکراو هێزی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ری هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ناو ده‌به‌ن و چاودێری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ هه‌واڵده‌ریی تاسی ڕووسیای وتووه‌، نابێت تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدات که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکای تێدایه‌.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 5929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad