English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف: ئەمریكا ناتوانێت ئێران بەچۆك دابھێنێت
2019-08-05 [01:53 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران دەلێ ئەمریكا تیرۆریستی ئابووری لەدژی ئێران بەكار دەھێنێت و دەشلێ ئەمریكا ناتوانێ لە شەڕ لەدژی ئێراندا سەربكەوێت.

ئەمرۆ دوشەممە ٥ی ئاب محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئەمریكا چەندین شەڕی لەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووەو لەھیچیاندا سەرنەكەوتووە.

زەریف گوتی: ئێستاش لەرێگەی تیرۆریستی ئابووری دەیھەوێ ئێران بە چۆك دابھێنێت، بەڵام ئەوان بەھێزتر دەبن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها گوتی: گەمارۆكانی ئەمریكا بەردەوام بن و ئەوروپییەكان نەتوانن یارمەتی ئێران بكەن و پابەندی رێكەوتنی ئەتۆمی بن، ئەوا ئێران ھەنگاوی سێیەمی چالاكییە ئەتۆمییەكانیش دەست پێدەكات.





ئەم هەواڵە 3391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad