English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی خانه‌نشینی زیاد ده‌كرێت
2019-08-06 [06:09 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی خانەنشینی ئاشكرای دەكات، لەسەر داواى حكوومەت وەزارەتی دارایی خەریكی دیراسەتێكە بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینان زیاد بكرێت كەمترین مووچەیان 400 هەزار دینار بێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان تایبەت بە باسی راگەیاند ، لەسەر داواى حكوومەت وەزارەتی دارایی خەریكی دیراسەتێكن بۆ ئەوەی بزاندرێت ئەگەر مووچەی خانەنشینان بكرێتە 400 هەزار دینار پێویستمان بە چەند ملیار دینارە".

ئه‌و گوتیشی:" سەرۆكی حكوومەت زۆر جددیە لەسەر باشكردنی گوزەران و مووچەی خانەنشینان ، هەوڵێكی باشی حكوومەت دەستی پێكردووە مووچەی ئەو خانەنشینانە زیاد بكرێت كە مووچەیان كەمە، لە پەرلەمانیش جولەیەك دەستی پێكردووە چاوەڕوانی ئەنجامەكانین".

ئیسماعیل ده‌شڵێت: لە ساڵی 2014وە لە بەغدا كەمترین مووچەی خانەنشینی 400 هەزار دینارە، ئێستا لە رێگەی پەرلەمانی عێراقی پڕۆژەیەك هەیە مووچەی خانەنشینی بكرێتە 800 هەزار دینار".

بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی، لە كوردستاندا 244 هەزار كەس مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی وەردەگرن و كەمترین مووچەی خانەنشینیش 220 هەزار دینارە.

 

 





ئەم هەواڵە 15106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad