English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لەبارەی قەرز و پێشینەكان ده‌درێت
2019-08-06 [06:37 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی لە بارەی قەرزە جۆراوجۆرەكانی سەر هاوڵاتیان ئاشكرای دەكات  لێخۆشبوون بۆ ئەو قەرزانە نیە، بەڵكو لە رێگەی قەرزی پاشەكەوتی مووچە چارەسەر بكرێت.

عوسمان کوردە بەرێوەبەری پشکنین و چاودێری لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکان لە وەزارەتی دارایی ئاشكرای ده‌كات، حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری لە رێگەی پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون و هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و قەرزی كشتوكاڵی و پیشەسازی داوەتە زیاتر لە 621 هەزار كەس، بەشی زۆری ئەو پارانەش نەگەڕێندراونەتەوە.

كورده‌ گوتیشی "حكوومەت ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی دارایی گەڕاندنەوەی قەرز و پێشینەكانی لە فەرمانبەران راگرتووە، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵیش بەم جۆرە بەردەوام بێت، ئەگەر قەیران نەبوایە پارەیەكی زۆر بۆ گەنجینە دەگەرێندرایەوە".

كوردە پێیوایە باشترین چارەسەر ئەوەیە لەسەر پاشەكەوتی مووچە كێشەی قەرز و پێشینەكان چارەسەر بكرێت ، ده‌شڵێت: " ئەوەی پاشەكەوتی مووچەی لای حكوومەت بێت ئەوكات بەر قەرزەكە بخرێت، پێشنیازێكی لەو جۆرە لای حكوومەته‌ و چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی دەكەین" .

وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران قەرزارە.

ئەو بەرپرسەی دارایی دووپاتی كردەوە هیچ بڕیارێك نیە لێخۆشبوون بكرێت بۆ ئەو قەرزانە تەنها پێشنیاركراوە لە پاشەكەوتی مووچە بدرێنەوە.

دوایین قەرز كە حكوومەتی هەرێم بە هاوڵاتیانی دابێت لە 17ی 12ی 2014 بووە لەو كاتەوە هیچ قەرزێكی ترى نەداوە.

 

 

باس





ئەم هەواڵە 15556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad