English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شدی شه‌عبی ئاسته‌نگ دروست ده‌كات
2019-08-06 [07:30 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دەرچوونی لیوای 30ی سەر بە حەشد لە مووسڵ، خۆپیشاندانێك له‌ شاره‌كه‌ بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران جەختیاندەکردەوە، ئەوان بۆ پاراستنی شارەکە متمانەیان بە چەکدارانی حەشد هەیە.

لەبەرامبەریشدا، بەشێکی زۆر لە سووننە مەزهەبەکانی مووسڵ دژی بوونی ئەو هێزەن و پێیانوایە ئەو کەسانەی خۆپیشاندانیان کردووە، ئەوانەن لە رووی ماددییەوە لە هەبوونی حەشد سوودمەندبوونە.

مانەوە و دەرچوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ، ئاستەنگێکی دیکەی بۆ دانیشتووانی ئەو شارە دروستکردووە و بەسەر دوو بەرەی یار و نەیار دابەشیکردوون، بەشێك لەو هاووڵاتییانەی شیعە مەزهەبن یاخود لەنێو ریزەکانی حەشدی شەعبین، کە کەمینەیەکی ئەو شارە پێکدەهێنن لەگەڵ مانەوەیاندان، لەکاتێکدا زۆرینەی دانیشتوانەکەی دژی بوونی ئەو هێزەن.

بەشێکی زۆريش لە سووننە مەزهەبەکانی مووسڵ دژی بوونی ئەو هێزەن و بە پەیڕەوکردنی بیری تائیفی تۆمەتباریان دەکەن.

دانيشتووێكی مووسڵ به‌ناوی ئه‌كره‌م ئاغا ده‌ڵێت: "لە بڕیارەکەی سەرۆك وەزیران نیگەرانین و نامانەوێت لیوای 30 لە مووسڵ بچێتە دەرەوە و لە شوێنی ئەوان هێزەکانی پۆلیس جێگیر بکرێن، چونکە پۆلیسی ناوخۆ توانای پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکانی دەشتی نەینەوای نییە".

مووسڵ بە یەکێك لە شارە گەورەکانی عێراق دادەندرێت و بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی سووننە مەزهەبن، بەپێی گوتەی بەرپرسانی عێراقیش هەژموونی فراوانی شیعەکان بەسەر ئەو شارە یەکێك لە هۆکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مووسڵ بووە لەلایەن داعشەوە، هاوکات سووننەکان پێیانوایە، ئەو کەسانەی خۆپیشاندانیان کردووە، ئەوانەن لە رووی ماددییەوە لە هەبوونی حەشد سوودمەندبوونە.

مانگی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکرد، لەماوەی مانگێکدا چەکدارانی حەشد تێکەڵ بە سوپا و پۆلیسی عێراقی بکرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو هێزانە ئامادەنین بڕیارەکە جێبەجێبکەن.





ئەم هەواڵە 7690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad