English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. مانگی ڕابردوو ٣٨ کەس لەسێدارە دراون
2019-08-06 [11:26 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نوێترین ئاماری خۆیدا ئاشکرای کردووە، لە مانگی ڕابردووی زاییندا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە ٣٨ کەس لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارە دراون.


لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێراندا ھاتووە، ئەو شەپۆلی سێدارەیە لە مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و لە ماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوودا ئەو ڕێژەیە زۆرترین ژمارەی حوکمی سێدارەیە کە لەو وڵاتە جێبەجێ کراوە.


لە ئامارەکەدا ھاتووە ٣٧ کەس لەوانەی لەسێدارە دراون، بە نھێنی و لەناو گرتووخانەکان لەسێدارە دراون و یەک کەسیان لە پێش چاوی خەڵک لە پارێزگای "ناوەندی" حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کراوە.


زۆربەی ئەو حوکمی سێدارانە لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بوون کە تێیدا ھەشت کەس لەسێدارە دراون و لەناو ئەو ٣٨ کەسە چوار ژن بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە گرتووخانەکانی "ورمێ، نەوشەھر و مەھاباد" لەسێدارە دراون.


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ڕێکخراوی (ھەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، مانگی ڕابردووی زایینی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ١١ بەندکراوی کورد بە تاوانی جۆراوجۆر لە گرتووخانەکانی ڕۆژھەڵات و ئێران لەسێدارە دراون و بەپێی ئەو ئامارە ٢٩٪ی لەسێدارەدراوانی ئێران لە بەندکراوانی کورد پێکھاتوو.





ئەم هەواڵە 4954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad