English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: هەر جووڵەیەکی تورکیا لە باکووری سوریا جێی قبوڵکردن نیە
2019-08-06 [11:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر



لەدوای ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ھێرشی تاکلایەنە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، واشنتن لە زاری وەزیری بەرگرییەوە ھۆشداری دەدات و دەڵێت: "قبوڵنەکراوە".

مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کە لەناو فڕۆکەکەیدا لە رێگەدابووە بۆ ژاپۆن، بە رۆژنامەڤانانی ھاوەڵی گوتووە، کە ئەمریکا رازیی نییە بە ھێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا.

ئەو شوێنەی سووریا، کە تورکیا دەیەوێت ھێرشبکاتە سەری شوێنی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە (ھەسەدە) و (یەپەگە)یە ئەو گرووپەش لە لایەن ئەمریکاوە بە ھاوپەیمانی شەڕ بە دژی داعش ناودەبرێت و لە چەند ساڵی رابردوودا ئەمریکا بە تەواوەتی ھاوکاری کردووە و پێکەوە شەڕی دژی داعشیان کردووە.

ئێسپەر دەڵێت "بە روونی ئێمە رازینیین بە ھیچ ھێرشێکی تاکلایەنەی تورکیا بۆ باکووری سووریا و جێگای قبووڵ نییە. ئەو ھێرشە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ھەسەدە و تورکیایە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئێمە ھیچ نیازێکمان نییە دەستبەرداریان بین، بەڵام ناشتوانین لە پاراستنیان گرەنتیان بکەین". 

ئەم قسانەی ئەو بەرپرسە باڵای ئیدارەی ترەمپ لە کاتێکدایە دوو رۆژە کۆبوونەوەی بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت و دەیانەوێت لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام کە داخوازی لە مێژینەی تورکیایە بگەنە ئەنجام.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ٦-٨-٢٠١٩ لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەبارەی پێکھێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا. 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی ئەمریکا کاژێر ١٠:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکی وەزارەتی بەرگری لە ئەنقەرە دەستیپێکردووە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەو کۆبوونەوانە کرد و گوتی: "بەھیوان لەسەر ناوچەی ئارام لەگەڵ تورکیا بگەیەنە رێککەوتن".

تورکیا دەیەوێت بە قوڵای ٣٠ کیلۆمەتر ناوچەیەکی ئارام لە سنوورەکانی لەگەڵ سووریا دروستبکات و بیکاتە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی خۆی و بتوانێت سەتان ھەزار لەو ئاوارانەی سووریا کە لە تورکیان بگەڕێنێتەوە ئەو ناوچە ئارامە.

ئەمریکا کە لەسەرەتادا دژی ئەو ناوچە ئارامە بوو، بەڵام ئێستا دەیەوێت بە ناوی تێگەیشتن لە "نیگەرانییە شەرعییە ئەمنییەکانی تورکیا"ـی ھاوپەیمانی ناتۆی بە رێککەوتن ناوچەیەکی لەوجۆرە دروستبکات، بەڵام زۆر کەمتر لەوەی ئەنقەرە دەیخوازێت.

ئەمریکا دەیەوێت ھەسەدە رازیبێت بەو گفتوگۆیانە و ھەروەھا ناوچەی ئارام لە نێوان ٩ بۆ ١٤ کیلۆمەتر بێت. 

لێپرسراوانی ھەسەدە ئاشکرایانکردووە، کە ئاگاداری گفتوگۆکانن، بەڵام بە داخوازی ئەمریکا و تورکیا رازیی نین و دەیانەوێ ئەو ناوچەی ئارامە لە پێنج کیلۆمەتر زیاتر نەبێت.

ئیدارەی ترەمپ نەیشاردووەتەوە کە دەیەوێت ھەسەدە بپارێزێت و نەبنە قوربانی ھێرشی تاکلایەنی تورکیا و لە چەندین لێدواندا ئەمەیان دووپاتکردووەتەوە و ھۆشداریان داوەتە ئەنقەرە کە دەبێت بیر لە ھێرش بۆسەر ئەو گرووپە زۆرینە کوردییانە نەکاتەوە.

ھەفتەی رابردووە رەجەب تەییب ئەردۆغان لە کاتی کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە وڵاتەکەی راگەیاندبوو، کە ئەوان بەمزووانە دەچنە رۆژھەڵاتی فوراتی سووریا و ئەم پەیامەشیان بە ئەمریکا و رووسیا گەیاندووە.
 





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad