ZNA- هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، پێنج تیرۆریستی داعش له شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لیوا سه‌عد مه‌عن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كان و ھاوكاری ھاووڵاتییان، هێزێكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، پێنج تیرۆریستی داعشیان له ناوچه‌ی گه‌راج شیمال به‌شی چه‌پی شاری مووسڵ ده‌ستگیركردووه.
سه‌عد مه‌عن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌ستگیركراوه‌كان له ساڵی ٢٠١٤دا، چواریان له به‌ناو دیوانی جوند سه‌ربه رێكخراوی داعش كاریان كردووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان له به‌ناو دیوانی حوسبه كاری كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه به‌م دواییانه په‌لاماره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆسه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان زیادی كردووه به‌تایبه‌تیش له سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك.
ئەم هەواڵە 7453جار خوێندراوەتەوە |