English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانجێرمان  نەیمار بەھەمووان دەفرۆشێت تەنھا بەرشەلۆنە نەبێت 
2019-08-06 [11:54 AM]

ZNA- ھەولێر




یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو نەیمار بە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بفرۆشێت. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە نەیمار داسێلڤا بەشێوەی خواستن بە یەکێک لە یانەکانی یۆڤانتس ، مانشستەر یونایتد یا ریال مەدرید بدات  بەڵام نایەوێت نەیمار روو لە یانەی بەرشەلۆنە بکات . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی مانشستەر یونایتد رەتیکردووتەوە گرێبەست لەگەڵ نەیمار واژۆ بکات بۆ ماوەی یەک ساڵ و لەبەرامبەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ و مووچەی یەک ساڵیشی بدات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەردوو یانەی ریال مەدرید و یۆڤانتس ئارەزوو دەکەن گرێبەست لەگەڵ نەیمار مۆربکەن ، بەڵام نەیمار ئامادە نییە پەیوەندی بەو یانانە بکات , ئەمەش بەرپرسانی پاریس سانجێرمانی توڕەکردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad