English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌م مانگه‌دا باران ده‌بارێت
2019-08-06 [12:36 PM]

ZNA-هه‌ولێر


شارەزایەکی کەشناسی عیراقی پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بارن ببارێت بە ھۆی دروست بوونی شێ و دەبێتە ھۆکاری باران بارین .

سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عیراقی لە ھەژماری خۆی لە فەیسبووک سەبارەت بە ئەگەری باران بارین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە نەخشەی مانگە دەستکردەکان ئەوە دەردەخەن، کە باران ببارێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش ھەیە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دۆخەکە بگۆڕێت.

ڕاشیگەیاندووە، کە بارینی باران پشت بە ئاستی شێ دەبەستێت، بۆیە ئەگەر نزمە بای باکوری ڕۆژئاوا بگۆڕێت بۆ بای باشووری ڕۆژھەڵات ئەوە دەبێتە ھۆی ھەڵکشانی ھەواو و بەھۆیەوە شێی پێویست بۆ چڕبوونەوەی پەڵەھەورەکان دروست دەبێت لەگەڵ بوونی جیاوازی گەرما لە چینەکانی ھەوادا.

ئاشکراشی کردووە، لەکاتی ڕوودانی ئەو حاڵەتەدا کەشێکی باراناوی دروست دەبێت لە بەشێکی ناوچەکانی عیراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە واسیق سەلامی، شارەزای کەشناسی عیراقی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردووە، شەپۆلی گەرمای پڕوکێنەر لە ڕۆژانی داھاتووشدا بەردەوام دەبێت و ڕەنگە تا نیوەی یەکەمی مانگی ئاب بەردەوام بێت و دواتر باران بارین دەست پێدەکات و کۆتاییەکانی ئەو مانگە نیمچە پایزێکی وشک دەبێت.





ئەم هەواڵە 10513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad