English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا و تاڵیبان لەسەر دوو خاڵی ناکۆک بە چارەسەر گەیشتوون
2019-08-06 [12:57 PM]

ZNA-هه‌ولێر


کاربەدەستێکی تالیبان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تالیبان لە تووێژەکانی ئاشتی نێوانیاندا جیاوازیییەکانیان لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و مسۆگەرکردنی ئەوەی ئەو گروپە یاخیبووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گروپە توندڕەوەکانی تر ببڕێت، چارەسەر کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە وتووێژ لە نێوان تالیبان و ئەمەریکا لە وڵاتی قەتەر کە ئۆفیسی سیاسی تالیبانی لێیە بەڕێوە دەچێت.

ھەتا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە لایەنی ئەمەریکا پشتڕاستی نەکردۆتەوە یان ھیچ وردەکارییەکی لەسەر ئەوە بڵاو نەکردۆتەوە کە چ شتێک چارەسەر کراوە، بەڵام شاندی ئەمەریکا تەنھا ئەوەندەی ڕاگەیاندووە کە " پێشوەچوونێکی زۆرباش" لە وتووێژەکاندا ئەنجام دراوە.

ئەو کارەبەدەستەی تالیبانیش کە ھەواڵەکەی ڕاگەیاندووە بە مەرجێک قسەی کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە وتووێژەکان لەسەر شتە تەکنیکییەکان لە نێوان ھەردوولا لە دۆحا بەردەوام بوو.

نوێنەری ئاشتی ئەمەریکا زاڵمای خەلیل زاد، کە دەستنیشان کراوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی نزیکەی ١٨ ساڵەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، وتووێژەی نێوان ئەفغانیەکان و ئاگربەستێکی ھەمیشەیی کردووە بە خاڵی سەرەکی ئەم خولەی وتووێژەکان.

خەلیل زاد بەرلەوەی دەرچێت بۆ نیو دھلی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە " ئێمە پێشوەچوونێکی زۆر باشمان کرد" لە وتووێژەکانی ئاشتیدا.

ئەم وتووێژانەی قەتەر حکومەتی ئەفغانستان تیایدا بەشدار نییە. تالیبان ئامادە نەبوو وتووێژەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتدا ئەنجام بدات و حکومەتەکەی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشڕەف غەنی بە بووکەڵەی ئەمەریکا ناودێر دەکات.

سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین خولی وتووێژی ئاشتی لەگەڵ شاندی ئەمەریکا، بەڵام تالیبان لە توندوتیژی و ھێرشەکانی لە ناو ئەفغانستان بەردەوامە.

لە ئێستادا تالیبان نزیکەی نیوەی خاکی ئەفغانستانیان لە ژێر دەستدایە.

لە ئێستادا وا دیارە ئەمەریکا و تالیبان نزیکن لە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تەواوی ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە و لە بەرامبەردا تالیبان متمانەی ئەوە بدات خاکی ئەفغانستان نەبێت بە شوێنی تیرۆرستان بۆ ھێرشکردنی سەر وڵاتانی بیانی.





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad