English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆبایلی سامسۆنگ بە كامێرای 64 مێگا پیكسلی لە رێگایە
2019-08-06 [01:14 AM]

Z.N.A


 سامسۆنگ خەریكی بەرهەم هێنانی حەساسێكی وێنەگری نوێ بە ناوی ئیزۆسێل برایت جی دەبلیو وانە و بەنیازە مۆبایلێكی زیرەك بە كامێرای 64 مێگا پیكسلی نمایش بكات، سامسۆنگ مانگی پێش توانی ئەم حەساسە بەرهەم بهێنێت و سەرچاوەكانی نزیك لەم كۆمپانیایە دەلێن سامسۆنگ پلانی داناوە تا مۆبایلێكی نوێی گەلاكسی ئی بەرهەم بهێنێت تا ئەم حەساسە نوێ و تایبەتەی تێدا بەكار بهێنێت. 
تا ئێستا دیار نیە مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ كەی رەوانەی بازار دەكرێت، بەڵام دەوترێت كۆمپانیای ناوبراو بەنیازە ئەم مۆبایلە لە مانگی سێپاتمبەر (مانگی 9) یا خود ئۆكتۆبەر سەرەتای پاییز رەوانەی بازار بكات.
لەوانەیە ئەم مۆبایلە كامێرای 64 مێگا پیكسل بێت و گەلاكسی ئی 70 ناو بنرێت، هەرچەندە كۆمپانیای ناوبراو تا ئێستا هیچی رانەگەیاندووە. 





ئەم هەواڵە 9640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad