English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی پێویسته‌ ڕۆژانه‌ سێو بخۆی
2019-08-07 [10:19 AM]

هەولێر _ ZNA


 

توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌وانه‌یه‌ سێو یه‌كێك بێ له‌ خۆراكه‌ ته‌ندروسته‌ خاوه‌ن به‌ها به‌رزه‌ خۆراكییه‌كان، چه‌ندین مادده‌ی گرنگی تێدایه‌ بۆ جه‌سته‌، كه‌ وای لێده‌كات یه‌كێك بێ له‌ چاكترین خۆراكه‌كان بۆ دڵ.

 

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ خواردنی سێو به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك.

سێو توخمه‌ خۆراكییه‌ سوودبه‌خشه‌كان له‌خۆده‌گرێ، كه‌ به‌كتریای سوودبه‌خشی ڕیخۆڵه‌كان به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ك پێكهاته‌ی وای تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی (ڕه‌بۆ) و تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش.

پزیشكان و شاره‌زایانی خۆراك ده‌ڵێن، كه‌ یه‌ك سێوی قه‌باره‌ مامناوه‌ند 95 پله‌ی گه‌رمی تێدایه‌، جگه‌ له‌ شته‌كانی تر، كه‌ واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌ تێری بكات، ئه‌مه‌ش خۆراكێكی نایابه‌ بۆ عاشقانی له‌شڕێكی.

له‌ته‌ سێوه‌ ته‌نكه‌ وشكراوه‌كان زۆر به‌سوودن بۆ منداڵان كه‌ هاوشێوه‌ی په‌تاته‌ن.





ئەم هەواڵە 9262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad