English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى: گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌به‌ر تیشكى خۆر ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
2019-08-07 [12:58 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردن و رێگریكردن له‌ گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ له‌به‌ر تیشكى خۆر له‌ سلێمانى ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌لَێت پێویسته‌ ئاو به‌ ئوتومبێلى سادركه‌ره‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ .

گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌به‌ر تیشكى خۆر كاریگه‌رى خراپى ته‌ندروستى له‌سه‌ر پیًكهاته‌ى ئاو دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستى هاولاَتیان , له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ و له‌ پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاولاَتیان به‌ بڕیارى قائیمقامى سلێمانى هه‌لَگرتن و گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ له‌به‌ر تیشكى خۆر قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتیشى: له‌ هه‌ر شوێنێك ببینرێت ئاو له‌به‌ر تیشكى خۆر بگوازرێته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ده‌گیردرێت جگه‌ له‌وه‌ش سزاى یاسایى سه‌ر پێچى كار ده‌درێت , گۆران قادر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد پێویسته‌ ماركێت و دوكانداره‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ پابه‌ند بن به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ و ئاو به‌داپۆشراوى و له‌ شوێنێكى گونجاودا هه‌لَبگرن كه‌ دووربێت له‌ تیشكى خۆر .

سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى راشیگه‌یاند : بڕیاره‌كه‌ له‌ روانگه‌ى پاراستنى ته‌ندروستى هاولاَتیان دراوه‌ و هه‌ر كارگه‌و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت روووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌كرێته‌وه‌ .

 

 





ئەم هەواڵە 3328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad