English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماده‌ی 140... ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنەیەکی تایبەت بۆ گقتوگۆکردن لە گەڵ بەغدا پێك ده‌هێنێت
2019-08-07 [03:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 7-8-2019 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران درا  بە هەماهەنگی لە گەڵ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون و گقتوگۆکردن لە گەڵ بەغدا بۆ دانانی رێکارەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

 

دەقی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران:

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/8/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە.

سەرەتا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە ( ٧١ /٢٠١٩) لە ٢٠١٩/٧/٢٨ تایبەت بە راڤەکردنی ماددەی( ١٤٠ ) ی دەستوور کرد کە تێیدا بڕیاردرا بە زیندوومانەوەی ماددەی ئاماژەپێکراو . لەو بارەیەوە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران درا  بە هەماهەنگی لە گەڵ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون و گقتوگۆکردن لە گەڵ بەغدا بۆ دانانی رێکارەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

 

پاشان کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی داڕشتنی میکانیزمێکی پێویست کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی هەشتەم لە بەشی چاکسازی لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە چاکسازی لە سیستەمی باج ، بە جۆرێک دادپەروەری لە وەرگرتنی باج هەببێت ، هەروەها گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج . ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە سەر گرنگی باجدان کردەوە کە پێویستە هەموو ئەو لایەن و کەس و کۆمپانیایانەی قەرزداری حکومەتن و ئەو باجانەی لەسەریانە بە شێوەیەکی یاسایی بدەن . هەروەها پێویستە باجەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی یاسایی و کارگێڕییەوە رێکبخرێنەوە بە شێوەیەک دادپەروەری  لەباجداندا هەبێت و ئاستی بژێوی و داهاتی تاک لە بەرچاو بگیرێت . هەروەها رێگە بگیرێت لە خۆدزینەوە لە دانی باج و ئەو یاسایانەش هەمواربکرێنەوە کە لەو بارەیەوە رێگرن

 

بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکه، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پێداچوونەوە بە لیستی ئەو کەسانەی بە ناوی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت تۆمارکراون و سوودمەندبوون لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی . لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکە بڕیاریدا هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە ، بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتی دا.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە کاروباری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێکران و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا .

 

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکەی راسپارد ، کە پێشوازی گەرم و ئاسانکاری پێویست بۆ گەشتیاران بکەن کە بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 3469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad