English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر کێشەی زەوی و زار دوو کەس دەکوژرێن 
2019-08-07 [03:11 AM]

ZNA- ھەولێر



لەسەر کێشەی زەویوزار لە گوندێکی سنووری زاخۆ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا؛ لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و چوار کەسیش برینداربوون.

سەعد عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، شەڕەکە لە گوندی متیفای سەر بە شارۆچکەی دەرکارێ روویداوە، لە ھەر بنەماڵەیەکیان کەسێک کوژراوە.

بەپێی زانیاری پۆلیس، شەڕەکە لەسەر کێشەی زەویوزار بووە. 


پۆلیسی زاخۆ چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە و شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە.

بریندارەکانی یەکێک لە بنەماڵەکان لە نەخۆشخانەکانی زاخۆ چارەسەر وەردەگرن، بنەماڵەکەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک کراون.

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 4471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad