English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا: رێكکەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیا دەستدرێژییە بۆ سەر سوریا
2019-08-08 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حکومەتی سوریا رایگه‌یاند، ڕێکەوتنەکەی تورکیا و ئەمەریکا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كێشه‌كه‌ مه‌ترسیدارتر ده‌كات و دەستدرێژییەكی روونه‌ بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا.

دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە " ڕێکەوتنەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێشێلکردنێکی تەواوی بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و په‌یماننامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

دەزگاکە لە زاری سەرچاوەکەوە دەڵێت " دەستدرێژی ئەمەریکا و تورکیا زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا."

باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستدرێژی ئه‌مه‌ریكا وتوركیا ئاستی ئاڵۆزییه‌كانی به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ڕشه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و جیهان.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad