English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵوێستی كورده‌كانی روژئاوا سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا
2019-08-08 [03:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكوری سوریا، بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە مومکینە سەرەتای ستراتێژیێکی نوێ بێت بەڵام وردەکارییەکانی هێشتا ڕوون نییە.

فرانس پرێس وتی، سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام له‌باكوری سوریا كورده‌كان نه‌رمیان نواندوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسێكی كورده‌كانی رۆژئاوا رايگه‌یاندوه‌، به‌مه‌رجێك بۆ قوڵایی پێنج كیلۆمه‌تر بێت، به‌ڵام توركیا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت، له‌به‌رامبه‌ردا كورده‌كان هه‌ر جۆره‌ بوونێكی توركیا له‌ ناوچه‌كانیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئەمەریکا و تورکیا پاش چەندین هەفتە گفتوگۆ لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەوڵدان بۆ لابردنی نیگەرانییەکانی تورکیا، بڕیاریان دا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە تورکیا دابمەزرێنن تا بەو جۆرەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەپێی میکانیزمێک نیگەرانییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا هەنگاو بە هەنگاو لاببرێت.

شاره‌زایان دەڵێن یەکێک لە پاشهاتە ئەرێنییەکانی ئەم ڕێککەوتنە ئه‌وه‌یه‌، هێرشی تورکیا دژ بە هێزە کوردەکان لە باکووری سووریا ده‌وه‌ستێت یاخود هه‌ڵده‌په‌سێردرێت.

تورکیا لەم چەند ڕۆژەدا هەڕەشەی هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریای دەکرد لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیان لەسەر ناوچەی ئارامی باکووری ئەو وڵاتە.

ئاڵدار خەڵیل بەرپرسێكی باڵای کوردی رۆژئاوا، رایگه‌یاند، پێشوازی لەم ڕێککەوتنە ده‌كه‌ین، وتیشی، ئەم ڕێککەوتنە مومکینە سەرەتای ستراتێژیێکی نوێ بێت بەڵام هێشتا ئێمە پێویستمان بە زانینی وردەکاریی زیاترە.

ئاڵدار وتیشی، کوردەکان ڕێکەوتنی نوێی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر باکووری سووریا بەپێی وردەکارییەکانی هەڵدەسەنگێنن نەک مانشێتی ڕێککەوتنەکە.

باسی له‌وه‌ش كرد، سەرۆک کۆماری تورکیا ئێستاش سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنە لەسەر سڕینەوەی ئێمە لە باکووری سووریا جەخت دەکاتەوە.

بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەریی خۆسەری باکووری سووریا لەباره‌ی پاشهاتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان هۆشدار دەدات رایگه‌یاند، ئەگەر ئەمەریکا نەتوانێت هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا ڕابگرێت شەڕێکی گەورە لە باکووری سووریا ڕوودەدات.

به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ ده‌كرێته‌ رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.

ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ به‌ قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی باكووری سووریا درووست ده‌كرێت.

له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویسته‌ ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی كورد خاڵی بكرێت و چه‌كی قورسیشیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 5737جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad