English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن: رێككه‌وتنه‌كه‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كات
2019-08-08 [04:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی باکووری سووریا، یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی میکانیزمێکی درێژخایه‌ن بدرێت.

شۆن ڕابرتسۆن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆ سه‌ربازییه تێر و ته‌سه‌له‌‌کانمان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی میکانیزمێکی ئاسایشی درێژخایه‌ن له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پێشڤه‌چوونیان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه که‌ نیگه‌رانییه‌ شه‌رعییه‌کانی تورکیا، هاوپه‌یمانی ناتۆمان له‌خۆ ده‌گرێت.

شۆن ڕابرتسۆن وتی، ئامانجی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریکی- تورکیا هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ پلاندانان و جێبه‌جێ کردنی له‌سه‌ر باکووری سووریا به‌ڵام سی ئێن ئێن نووسیویه‌تی که‌ هیچ باسێک له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کان وه‌ک دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام، کریدۆری ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ سوورییه‌کان له‌ تورکیا‌ نه‌کراوه‌.

شۆن رۆبێرتسن باس له‌وه‌ ده‌کات: "میکانیزمه‌ ئه‌منییه‌که‌ به‌ چه‌ند قۆناخێک جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئه‌مریکا ئاماده‌یه‌ هه‌ندێک چالاکی به‌هه‌نگاو به‌ خێرایی جێبه‌جێ بکات له ‌کاتێکدا گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ تورکیا به‌رده‌وام ده‌بن".

نیکۆلاس هراس توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئامانجی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ ڕێگرتن له‌ هه‌نگاوه‌ تاکلایه‌نه‌کانی تورکیا دژی کوردی سووریا وه‌سف ده‌کات و له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا نووسیی: ئه‌مریکا ته‌نها ده‌یهه‌وێت گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ تورکیا درێژه‌ی ببێت و ئه‌مه‌ش هه‌لێکی له‌باره‌.

نیگه‌رانیی تورکیا له‌ سووریا بریتییه‌ له‌ هه‌نگاوه‌کانی کوردی سووریا بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌ باکووری سووریا که‌ به‌ وته‌ی تورکیا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ مومکینه‌ ئه‌م پێکهاته‌یه‌ کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی تورکیادا بێت.

به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ ده‌كرێته‌ رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.

ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ به‌ قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی باكووری سووریا درووست ده‌كرێت.

له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویسته‌ ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی كورد خاڵی بكرێت و چه‌كی قورسیشیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌.

ئه‌مریکا ده‌ڵێت دامه‌زراندنی ناوچه‌یێک به‌ قووڵاییی که‌متر له‌ نیوه‌ی قووڵاییی پێشنیارکراوی تورکیا به‌سه‌ و سوپای تورکیا و ئه‌مریکا ده‌توانن به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش ناوچه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 3421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad